قوباد تاڵەبانى: ئیدانەى رووماڵکردنی هەندێک کەناڵی پارتی دەکەم
2 کاتژمێر پێش ئێستا
250 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵەبانى، رایگەیاند: بە توندی ئیدانەی شێوازی رووماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیالمیدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن.
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ى11ى2025 لە راگەیەنراوێکدا روونیکردەوە: بە توندی ئیدانەی شێوازی رووماڵکردنی کەناڵەکان و هەندێک سۆشیالمیدیای ئاراستەکراو و نزیک لە پارتی دەکەم کە چەواشەکارانە لەلایەکەوە باس لە یەکڕیزی و یەکگوتاریی کورد دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە رێک بە نەفەسی سەردەمی شەڕی نەگریسی ناوخۆ کار بۆ تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەن.
ئاماژەیبەوەشدا: داوا لە سپۆنسەر و خاوەنەکانیان دەکەم لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و نیشتمانیدا کۆتایی بەم شێواز و گوتارە میدیاییە مەترسیدارە بهێنن و سنوورێکیان بۆ دابنێن.
ئەوەشى راگەیاند: دڵنیابن رەنگە چەواشەکاری و میدیای پروپاگەندە بۆ ماوەیەک راستییەکان لێڵ بکات، بەڵام دواجار راستی وەک خۆری درەوشاوە خۆی نیشانی هەمووان دەدات.
|