بافڵ تاڵەبانی: وەڵامی تووندمان بۆ هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەبێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا
331 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەكلاكەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێكارێكی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر.
دەقی پەیامەكە:
هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر جێگای قبوڵ نییە و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەكەین. ئامانجی هێرشەكە زیانگەیاندنە بە گوزەرانی هاونیشتمانیانمان لە هەرێمی كوردستان و عیراق و تێكدانی سەقامگیری وڵاتەكەمان.
وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشە یەكلاكەرەوە و تووند دەبێت و هەموو رێكارێكی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاونیشتمانیانمان دەگرینەبەر.
چەك تەنها دەبێت بەدەست دەوڵەتەوە بێت. ئەو میلیشیایانە كە لە دەرەوەی سەروەری یاسا كاردەكەن یان دەبێت هەڵبوەشێندرێنەوە یان لەناوببرێن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
|