پارتی بەبێ یەکێتی حکومەتی نوێ پێکدەهێنێت؟

5   کاتژمێر پێش ئێستا  55 جار خوێنراوەتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، وتەبێژی ئەو حیزبەش ئاشکرای دەکات، چاوەڕێی هەڵوێستی نوێ و گۆڕانکارین لە داواکارییەکانی نەوەی نوێ .

مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بەر لە هەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی لە زۆر بواردا ڕێککەوتبووین، داواشمان کرد بابەتی عێراق تێکەڵ بە هەرێمی کوردستان نەکرێت چونکە دوو پرسی جیاوازە.

وتەبێژی پارتی  ئاشکراشیکرد لەگەڵ جوڵانەوەی نەوەی نوێ گفتوگۆیان بۆ پێکهێنانی حکومەت کردووە بەڵام داواکارییان هەبووەو نەدەکرا جێبەجێ  بکرێت، بۆیە ئێستا چاوەڕێی هەڵوێستی نوێ و گۆڕانکاری ئەو حیزبە دەکەن.
مەحمود محەمەد راشیگەیاند پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کوردە و مەرج نییە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت، لەوبارەوە گفتوگۆ دەکەین و ڕێککەوتن لەبارەیەوە پێویستە.

ئاماژەی بەوەشکرد مەرجی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئەوەیە، دەبێت ئەو لایەنانەی پێکهێنەری سەرەکین باوەڕیان بە دەستوور و  جێبەجێکردنی بنەماکانی هاوبەشی هەبێت, بەبێ جیاوازی حکومەت لە خزمەت هەموو چین و توێژەکاندا بێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە