قوباد تاڵەبانی: پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هەرێم به‌بێ یه‌كێتی ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌

1     کاتژمێر پێش ئێستا  14 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "یەکێتی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمەوە، هەروەها پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هەرێم به‌بێ یه‌كێتی ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌".

ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا زووە باسی پۆستەکان بکەین لە حکومەتی نوێی عێراق، چونکە تائێستا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەندنەکراون".

باسی لەوەشکرد، "لایەنەکان پێیان وایە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پۆستێکە شایستەیە بۆ کورد".

قوباد تاڵەبانی وتی، "عێراق بەهێز بێت کوردستانیش بەهێز دەبێت، چونکە لاوازی عێراق هیچ سوودێک بە هەرێمی کوردستان ناگەیەنێت"، وتیشی، "تائێستا ئێمە باسی حكومەتی بنكە فراوانمان نەكردووە".

لەبارەی نەچوونی بۆ دیداری مێپس لە دهۆک قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، "بۆ دیداری مێپس بانگهێشتکرابووم، بەڵام لەبەر ئیشوکار نەمتوانی بچم".

دەڵێت، "خزمەتگوزاری لە سلێمانی نەوەستاوە و ناوەستێت، وەبەرهێنەران لە هەولێر و دهۆکیشەوە دێنە شارەکە".

جەختی لەوەشکردەوە، "هەوڵ دەدەین ئەمساڵ هیچ مووچەیەک نەفەوتێت".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە