چین ئۆفه‌رێكی گه‌وره پێشكه‌ش به عێراق ده‌كات
46 خولەک پێش ئێستا
13 جار خوێنراوەتەوە
نه‌بیل مه‌رسومی پسپۆڕی دیاری ئابوری عێراق ئاشكرایكرد، چین ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی بۆ عێراق كردوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و ئۆفه‌ره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه نه‌دراوه‌ته‌وه.
نه‌بیل مه‌رسومی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوسیویه‌تی، "كۆمپانیای هێریتیج فاینانسی چینی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به عێراق كردوه كه چه‌ندین پرۆژه له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌ش، كڕینی پشكی 30% بۆ 40% له دو پاڵاوگه‌ی كیمیایی به توانای 100 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، به‌شداریكردن له دروستكردنی پاڵاوگه‌كانی ئیندۆنیسیا، له به‌رامبه‌ر سه‌نگافوره، به توانای 500 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له‌گه‌ڵ پاره‌دان به ئاڵوگۆڕی نه‌وتی خاوی عێراق".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئۆفه‌ری سێیه‌می چین بۆ عێراق، دروستكردنی تانكه‌ری نوێیه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق خه‌رجیه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو كه‌مبكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌كرێدانی تانكه‌ری نه‌وته بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به مه‌به‌ستی خاوه‌ندارێتی.
نه‌بیل مه‌رسومی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی چینیان نه‌داوه‌ته‌وه، كه حه‌وت مانگ پێش ئێستا پێشكه‌شكرا و له چوارچێوه‌ی كێبڕكێی چینی-ئهمریكیدایه له عێراق
لە کۆتایی مانگی (ئەیلول/9)ی 2019 لە چوارچێوه‌ی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات بۆ پەکین، عێراق هەشت ڕێککەوتنی لەگەڵ چین واژۆ کرد، بەپێی ئەو ڕێککەوتنانە دەیان کۆمپانیای چینی بەڵێنیان داوە کار لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخانی عێراق بکەن لە بەرامبەر ئەوەی پەکین ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرێت.
|