دەنگ و کورسیی حیزبەکان لە کەرکووک؛ پارتی و یەکێتی 5 کورسییان بردووەتەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  9 جار خوێنراوەتەوە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگ و کورسی حیزبەکانی لە کەرکووک راگەیاند. بەگوێرەی ئەنجامە فەرمییەکە، لایەنە کوردییەکان 5 کورسییان بردووەتەوە. 
 
دەنگی حیزبەکان لە کەرکووک بەمشێوەیەیە: 
 
پارتی 59,249 دەنگ
یەکێتی 178,629 دەنگ
هاوپەیمانی عەرەبی 53,039 دەنگ
ئینقازی تورکمانی 32,721 دەنگ
تەقەدووم 107,016 دەنگ
تەیاری وەتەنی 00 دەنگ
نەوەی نوێ 12,320 دەنگ
سۆسیالیست 791 دەنگ
بەرەی تورکمانی 66,175 دەنگ
عەزم 46,404 دەنگ
حەسم 27,267 دەنگ
بەرەی گەل 1702 دەنگ
 
بەگوێرەی ئەنجامی فەرمیی کۆمیسیۆن، کورد لە کەرکووک  بەراورد بە هەڵبژاردنی رابردوو، 31 هەزار و 980 دەنگی لەدەستداوە. 
 
لە هەڵبژاردنی 2021، یەکێتی 4 کورسی و پارتی دوو کورسی  و نەوەی نوێ کورسییەکی لە کەرکووک هەبوو. 
 
ژمارەی کورسیی حیزبەکان لەم هەڵبژاردنە بەمشێوەیەن: 
 
- پارتی 1 کورسی
 -یەکێتی 4 کورسی
-هاوپەیمانی عەرەبی 1 کورسی
- تەقەدووم 3 کورسی
- بەرەی تورکمانی 2 کورسی
- عەزم 1 کورسی
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە