بۆچی لەم هەڵبژاردنە باسی دەنگی پووچەڵ و بایکۆت ناکرێت؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  113 جار خوێنراوەتەوە

بایکۆت و دەنگی پووچەڵ بۆچی دەسەڵاتداران ڕاناچڵەکێنێت..؟

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و هەرلایەنەو سەرقاڵی چنیننەوەی ئەنجامەکانی خۆیەتی.. ىەڵام ئەوەی پشتگوێ خراوەو باسی لێوەناکرێت بەرزی ڕێژەی بایکۆت و دەنگی پووچەڵە لەم هەڵبژاردنەدا ..

لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بایکۆت و دەنگی پووچەڵ لە هەڵبژاردنەکاندا ئامارێکی شۆکهێنەری هەیە. بەشێوەیەک ئەگەر لە پلەی یەکەمدا نەبێت ئەوا کێبڕکێ لەگەڵ یەکەم دەنگی هەڵبژاردنەکان دەکات.

بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان له‌ پارێزگای هەولێر، سەرجەم لایه‌نه‌كان نزیكەی 618 هەزار و 300 دەنگیان بەدەستهێناوە كە دەكاتە ڕێژەی 43.8%ـی كۆی دەنگی پارێزگاكە، لەكاتێكدا دەنگی پوچەڵ، بایكۆت و وەرنەگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری زیاترە لە 700 هەزار دەنگ كە دەکاتە ڕێژەی 56.2%، به‌وه‌ش بایكۆت و پوچەڵ له‌ هەولێر زۆرینەیە كه‌ به‌واتای "ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوی حزبه‌كانه و پرۆسەکەیە‌".

هاوکات بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەكان له‌ پارێزگای سلێمانی، سەرجەم لایه‌نه‌كان نزیكەی نیو ملیۆن دەنگیان بەدەسهێناوە كە دەكاتە ڕێژەی 32.5%ـی كۆی دەنگی پارێزگاكە، لەكاتێكدا دەنگی پوچەڵ، بایكۆت و وەرنەگرتنەوەی كارتی بایۆمەتری زیاترە لە یەك میلۆن دەنگ كە ڕێژەی 67.5%، به‌وه‌ش بایكۆت و پوچەڵ  ئامارێکی "شۆك هێنەری"ی دروستكردوه‌.

ئامارە نافەرمیەکان ئاماژە بەوەدەکەن ڕێژەی دەنگی بایكۆت، پوچەڵ لە پارێزگای سلێمانی 56.2%ـی كۆی ئەو كەسانە بوە كە مافی دەنگدانیان هەبووە.

بەرای شارەزایان و چاودێرانی سیاسی.. بایکۆت و دەنگی پووچەڵ هەموو هەڵبژاردنێک زیاد دەکات و  پێویستە دەسەڵاتداران رابچڵەکێنێت و بە دوای هۆکارەکەیدا بگەڕێن بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان گوێ بەو دەنگە نارازی و بایکۆتانە نادەن و ئۆپزسیۆنی هەرێمی کوردستان کاریان بۆ ئاشتکردنەوەی ئەو دەنگانە نەداوەو تەنها بەو ژمارە کەمەی خۆیان رازین کەلەهەموو هەڵبژاردنێک لە نێوان خۆیاندا بەدەستی دەهێنن.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە