نزیکەی چوار ترلیۆن دینار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج کراوە

7   کاتژمێر پێش ئێستا  60 جار خوێنراوەتەوە

خەرجییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چوار ترلیۆن دینارە، کە دەکاتە نزیکەی سێ ملیار دۆلار.

مەنارعوبێدی، شارەزای ئابووری ڕایگەیاندووە، "تائێستا هیچ داتایەکی ورد لەسەر قەبارەی ڕاستەقینەی خەرجی بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا نییە، بەڵام بەگوێرەی هەلسەنگاندنەکان کە لەسەر بنەمای ژمارەی کاندیدەکان و قەبارەی ڕیکلام و پۆستەرە تەقلیدی و دیجیتاڵییەکان کراوە، کۆی خەرجییەکانی هەڵبژاردن لە سێ بۆ چوار ترلیۆن دیناری عێراقیە، ڕەنگە لەراستیدا ژمارەکە زۆر زیاتر بێت."

عوبێدی ئاماژەی بەوەشکرد، "پێدەچێت خەرجی ئەم هەڵمەتانە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووبێت و ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو خەرجیە زۆرە سەرچاوەی دارایی و شێوازەکانی خەرجکردن یان لایەنی دابینکردنی ئەو پارانە دیار نییە."

لە راپۆرتێکی پێگەی میدڵ ئێست هاتووە، سەرەڕای ئەوەی عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئابووریی زۆر بووەتەوە، کە لە ئەنجامدا  هەژارییەکی بەرفراوان و مەترسیدار بڵاوبووەتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تێچووی کورسییەکی پەرلەمان تا پێنج ملیار دینار دەڕوات، ئەمەش کاریگەریی هەژموونی پارەی لە هەڵبژاردنەکان بەسەر سیاسەت زەقتر کردووەتەوەو بۆتە هەڕەشە لەسەر دیموکراسی و پاڵێوراوە سەربەخۆکانیش پەراوێز دەخات.

بڕیارە 11ـی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتیی لە سەرانسەری عێراق بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە