حهوت هەزار و 500 پارچه زهویی له ههولێر دابهشدهكرێت
9 کاتژمێر پێش ئێستا
187 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگهیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە حهوت هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شاری هەولێر و عەنكاوە دابهشكرا كە ژمارەی پارچە زەوییەكانیش نزیكەی 14 هەزارە، بەڵام بەشێكی بۆ قەرەبوی خاوەنی زەوی و جوتیارەكانە.
وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی سێیەمی دابەشكردنی زەوی لە سەنتەری شاری هەولێر و عەنكاوە ڕاگەیەندرا و حهوت ههزار و 500 پارچه زهوی بهسهر فهرمانبهراندا دابهشكران.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێوڕەسمەكەدا ڕایگهیاند، "خۆشحاڵین ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی ڕادەگەیەنین، لە ساڵی ڕابردوهوه لە هەمو قۆناغ و فەرمانگەكان بە دڵسۆزانە كار لەسەر پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كراوە و ئەنجامی زۆر باشی هەبوە، بەتایبەتی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئەمڕۆ زیاتر لە حهوت هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شاری هەولێر و عەنكاوە دابەش دەكرێت كە ژمارەی پارچە زەوییەكانیش نزیكەی 14 هەزارە، بەڵام بەشێكی بۆ قەرەبوی خاوەنی زەوی و جووتیارەكانە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و فەرمانگە پەیوەندارەكان كاری زۆر باشیان لەو پرۆسەیەدا كردوە و پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانیش دەكەن.
ساسان عەونی باسی لهوهكرد، "بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر و ئەندازیارەكان دیزاینی زۆر جوانیان بۆ نەخشە كەرتییەكان كردوە و ستانداردی زۆر باش لە دروستكردنی نەخشە كەرتییەكاندا پەیڕەو كراوە و ئەو ڕێنمایییانەی بۆ نەخشەكان دانرابون، هەمویان جێبەجێ كراون".
ئهوهشی خستهڕو، "لەبەر گرنگی و بایەخدان بە فەرمانبەرانی قەزای عەنكاوە و لەبەر ئەوەی سنوری عەنكاوە سنورێكی دیاریكراوە و زەویی پێویستی نەبو بۆ فەرمانبەران، مەسرور بارزانی فەرمانی كرد لە شوێنێكی دیكە، شیاوی ئەوەبێت فەرمانبەرانی پێكهاتەكان و عەنكاوە كە خاوەن تایبەتمەندییەكی تایبەتن، لە شوێنێكی دیار زەوییان پێبدرێت، بۆیە ئەمڕۆ زەوی بەسەر ئەو هەزار و 279 فەرمانبەرەی عەنكاوەش لە شوێنێكی تایبەت لەگەڵ فەرمانبەرانی هەولێر دابەش دەكرێت و بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی پێکهاتەی عەنكاوەش نەخشەیەكی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە لە شوێنێكی تایبەت بە خۆیان بۆ دروست كراوە و تیروپشكیان بۆ دەكرێت".
لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ لە قۆناغی سێیەمدا لە شاری هەولێر لە تیروپشكێكدا زەوییان بۆ دەرچو
|