مەحمود مەشهەدانی: قسەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی كەركوك قبوڵکراو نیە

5   کاتژمێر پێش ئێستا  262 جار خوێنراوەتەوە

مەحمود مەشهەدانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی وته‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی كه‌ركووك دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، قسەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی كوردستانییبونی كەركووك نییە جێگه‌ی قبوڵکردن نییە و پارتی دیموکرات لە كەركوك ڕوبه‌ڕوی قەیرانی ناوخۆیی بووەته‌وه‌.

مەحمود مەشهەدانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی العهد، له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، "زۆرینەی هێزە سونییەكان لەگەڵ ئەوەن سوننەكان پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەربگرنەوە، دیاریكردنی كەسێكیش بۆ ئەو پۆستە هێزە سونییەكان پێكەوە بڕیاری لێدەدەن، رەتكردنەوەی گەڕانەوەی محەمەد حەلبوسی بۆ سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، دەبێت بە هەند وەربگیرێت".

په‌یوه‌ست به‌ قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی كه‌ركووك، مەشهەدانی وتی، "قسەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی كوردستانییبونی كەركووك جێگه‌ی قبوڵکردن نییە و پارتی دیموکرات لە كەركوك ڕوبه‌ڕوی قەیرانی ناوخۆیی بووەته‌وه‌ و ئاستی جەماوەریی بەرامبەر بە یەکێتی دابەزیوە، کەرکوکیش لە سەقامگیرییەکی بێوێنەدایەو ناگەڕێتەوە بۆ رابردوو".

مەشهەدانی لەسەر لێدوانەکەی نێردەی ئەمریکا کە دەڵێت "عێراق جارێکی دیکە گەورە دەکاتەوە"، ڕایگەیاند، "بەڕاستی عێراق گەورەیە، تەنانەت پێغەمبەر محەمەد عێراقی بووە، هەروەها هۆزەکانی عێراق ئەوانەن کە شکست بە دەجالێکی یەک چاو دەهێنن تاوەکو پێغەمبەر عیسا دێت لەگەڵ ئێمە نوێژ بکات".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە