"لاهور شێخ جەنگی داوای کردووە 240 دەفتەر دۆلارەکەی یانەی نەورۆز بدۆزمەوە"
15 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
بورهان رەشید گوڵە، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی راگەیاند، "قەیرانی یانەی نەورۆز پەیوەندیی بەو 240 دەفتەرەوە هەیە کە لەلایەن هێزەکانی یەکێتییەوە دەستی بەسەردا گیرا لە شەڕەکەی لالەزار".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە نووسراومان داوە بە دادگا و بەدواداچوون بۆ ئەو پارەی یانەی نەورۆز دەکەین".
بورهان رەشید گوڵە وتی، "عەیبەیە یانەک بەو گەورەی خۆی لەم دۆخەدا بێت، دەبێت یەکێتی ئەو پارەیە بۆ ئەو یانەیە بگەڕێنێتەوە".
وتیشی، "کۆتا جار لە رۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2025 لاهور شێخ جەنگیم بینی، ئەبێت کەسێک لە ژوورێکی چوار بە چوار زیندانی بێت دەبێت دۆخی چۆن بێت، ئەو کەیسەی ئەوی لەسەر دەستگیرکراوە کەیسێکی سیاسییە".
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی راشیگەیاند، "لە 1ی ئەیلول کاتێک سەردانی لاهور شێخ جەنگیم کرد لە زیندان، یەکەم قسەی ئەوەبووە کە 240 دەفتەر دۆلارەکەی یانەی نەورۆز لە جانتایەکی رەساسیدا بووە، بورهان بۆیان بدۆزەرەوە".
|