ئۆجهلان نامهیهك بۆ سهرۆك هۆزهكانی ژێر دهسهڵاتی ههسهده دهنێرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
9 جار خوێنراوەتەوە
عەبدوڵا ئۆجهلان، ڕێبهری پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) له نامهیهكدا پەیامێکی ئاڕاستەی شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی ناوچهكانی جەزیرە، دێرەزور، ڕەققە و تەبققە کرد و ڕایگهیاند، "لە پاڵپشتی برایەتی و هاوپەیمانی نێوان گەلی کورد و عەرەبدا وەستاوم، بە لەبەرچاوگرتنی بناغە مێژوییەکەی"، دەشڵێت، "پشتگیریتان لە هەسەدە زۆر گرنگە".
عەبدوڵا ئۆجهلان له پهیامهكهیدا بۆ شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی ژێر دهسهڵاتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) باسی لهوهكردوه، "یەکڕیزی و پاڵپشتیتان بۆ کورد لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەیی دیموکراسی زۆر مانادارە، ئێوە لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە بناغەیەکی نوێ و مێژویی متمانە بۆ پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلی عەرەب و گەلی کورد بنیات دەنێن"
ئاماژهی بهوهشكردوه، "لە دڵی مێژو و ڕابردوتاندا، لە نێوان هەردو گەلانی کورد و عەرەب پەیوەندی هەیە. لە قوڵایی مێژودا، دۆستایەتی و برایەتی نێوان گەلانی عەرەب و گەلی کورد هەمیشە لە پێشینە بوە، تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و بڵاوبونەوەی بە سەرکردایەتی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، ڕێگەی بە زۆربەی کوردەکاندا بە ئاسانی بەشداری ناو ئاینی ئیسلام ببن، هۆکاری سەرەکی پەیوەندی پتەوی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە، ئەم پەیوەندییە خوشک-برایەتییە لە نێوان ئەو دو گەلەدا بۆ چەند سەدەیەک لە دوای ئیسلام بەردەوام بو و پەرەی سەند".
دەقی پەیامەکەی ئۆجهلان بۆ عەشیرەتەکان:
“بۆ شێخ و ڕیشسپییەکانی هەرێمەکانی جزیرە، دێرەزۆر، ڕەقە و تەبقا:
دۆستانی هێژا:
لەسەرەتادا بە دڵخۆشی، خۆشەویستی و ڕێزدارییەوە سڵاوتان لێ دەکەم.
یەکێتی و پشتگیریتان لەسەر بنەمای سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک خاوەن واتایەکی گەورەیە.
ئێوە بەم یەکێتییەتان بناغەیەکی مێژوویی نوێ کە باوەڕی بە پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب بونیاد دەنێن.
لە دڵی مێژوو و ڕابردووتاندا، لە نێوان هەردوو گەلانی کورد و عەرەب پەیوەندی هەیە. لە قوڵایی مێژوودا، دۆستایەتی و برایەتی نێوان گەلانی عەرەب و گەلی کورد هەمیشە لە پێشینە بووە. تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی بە سەرکردایەتی پێغەمبەر محەمەد، ڕێگەی بە زۆربەی کوردەکان دا بە ئاسانی بەشداری ناو ئاینی ئیسلام ببن. هۆکاری سەرەکی پەیوەندی پتەوی نێوان گەلانی کورد و عەرەبە. ئەم پەیوەندییە خوشک-برایەتییە لە نێوان ئەو دوو گەلەدا بۆ چەند سەدەیەک لە دوای ئیسلام بەردەوام بوو و پەرەی سەند.
ئەم پەیوەندییە کە ئەمڕۆ ئێوە بەڕێوەی دەبەن لەلایەنێکەوە مێژووییە و لەلایەنێکی دیکەوە کۆمەڵایەتییە. هەروەها خاوەن بناغەیەکی سیاسیشە، هەربۆیە واتا و گرنگییەکی گەورە بەم هەڵوێست و یەکێتییە لە سووریا دەدەن. پشتگیریی لە خوشک-برایەتی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب دەکەم، چونکە بناغەیەکی مێژوویی هەیە.
لەسەر ئەم بنەمایە، خۆمان پێشخست و دیداگامان لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی و نەتەوەی دیموکراتیک دا. دەبێت هەمووان یەکسان بن، ئازاد بن، پێکەوەبژێن، خۆیان بەڕێوەببەن. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە یەکسانی و دادپەروەریی بونیادبنرێت. دەبێت کورد و عەرەب پێکەوەبژێن. ئەمەش گرێدراوە بە پشتگیرییتان بە قەسەدەوە. پشتگیریتان بۆ قەسەدە هەڵگری واتایەکی گەورەیە.
دۆستانی هێژا:
ئێوە دەتوانن ڕۆڵیکی گرنگ و مێژوویی لە بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک، ئارام، یەکگرتوو و دادپەروەر بگێرن. گرنگە عەرەب، کورد، سوریان-ئاشووری و هەر کەسێک کە لەسەر ئەم خاکە پیرۆزە دەژێت بۆ ئەم برایەتییە مێژووییە تێبکۆشێت.
من بەم هیوا و باوەڕییەوە لەباوەشتان دەگرم.
جارێکی دیکە بەڕێزدارییەوە سڵاو لە هەمووتان دەکەم.
هیوای سەرکەوتن و تەندروستیتان بۆ دەخوازم.
سڵاوی دۆستانە و برایەتی
28ـی تەمووزی 2025
عەبدوڵا ئۆجهلان
|