بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن لەگەڵ سوودانی کۆدەبنەوە
7 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ فوئاد حوسێن ژمارەیەک سەرکردەی باڵای عێراق دەبینن.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان کەمێک پێش ئێستا گەیشتە بەغداو چاوەڕوان دەکرێ هەر ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبێتەوە.
هاوکات بڕیارە، بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن سبەی چوارشەممەش لەگەڵ بەشێکی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکان، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، لەوانەش کێشەی مووچە.
|