تەنها مانگی رابردودا زیاتر له پێنج هه‌زار جیابوونه‌وه‌ی هاوسەران تۆمارکراوە
6 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا زیاتر له پێنج هه‌زار حاڵه‌تی جیابونه‌وه (ته‌ڵاق) و 28 هه‌زار گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق تۆماركراون.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، له سه‌رانسه‌ری عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)، 28 هه‌زار و 222 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركراون، هاوكات پێنج هه‌زار و 28 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ش له دادگاكان په‌سه‌ندكراون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، زۆرترین رێژه‌ی جیابونه‌وه، له به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدا كه 804 حاڵه‌ت بون تۆماركراون و كه‌متریش له پارێزگای موسه‌ننا بوه كه 90 حاڵه‌ت بون، هه‌روه‌ها زۆرترین رێژه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریش به‌هه‌مانشێوه له به‌شی ره‌سافه‌ی به‌غدا بوه كه چوار هه‌زار و 766 حاڵه‌ت بون و كه‌مترینیش له پارێزگای موسه‌ننا بوه كه 813 گرێبه‌ست تۆماركراون.
|