سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی بەغدا ده‌كات
6 کاتژمێر پێش ئێستا
244 جار خوێنراوەتەوە
لە 24 کاتژمێردا سێ درۆن لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەخوارەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەپەلە لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کردووە کە دەکرێنە سەر "ژێرخان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان."
دەقی راگەیێندراوەکە:
به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان. ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
15-07-2025
|