ئەردۆغان : لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی لە تورکیا دەستپێدەکات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
176 جار خوێنراوەتەوە
دوای چەکدانانی گرووپێکی گەریلاکان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، خەریکە 'رێکخراوی تیرۆر" کۆتایی دێت و "ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی لە تورکیا دەستپێدەکات." ئاماژەی بەوەش کرد، "رێگری لە قسەکردن بە کوردی تیرۆری زیاتر کرد."
وەکو ئاماژەدان بە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، 47 ساڵ بەر لە ئێستا یەکەم "چالاکیی تیرۆر" لە تورکیا دەستیپێکرد، 10 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەش لە "شەڕی تیرۆردا" گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، "لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە، کۆتایی بە خوێن و فرمێسک دێت." باسی لەوەش کرد، لە سەرەتای پرۆسەکەوە بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە، "باخچەلی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر هاوبەشی ئێمەیە."
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتارێكدا له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له وڵاته‌كه‌ی، ڕایگه‌یاند، 47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر "یه‌كه‌مین چالاكی تیرۆر" ده‌ستیپێكرد و له‌وكاته‌وه تائێستا ڕۆژ به ڕۆژ "تیرۆر" زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چو، له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه هه‌ڵه هه‌بوه و "تیرۆر"ی زیاتركرد، چه‌ندین حكومه‌ت هاتن نه‌یانتوانی پرسه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌شڵێت، له‌وكاته‌وه 10 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌میانی وتارێكدا له ئه‌نقه‌ره‌وه، ڕایگه‌یاند، "47 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین چالاكی تیرۆر ده‌ستیپێكرد و ڕۆژ به ڕۆژ تیرۆر زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوه، زیانی زۆر به‌ر توركیا گه‌یشتوه و زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوای ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكرد و دواتریش دوای په‌یامی ئیمڕاڵی كه داوای كرد چه‌ك دابنرێت، رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه بڕیاری دانانی چه‌كیدا و دوێنێش بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێكرد.
ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت، هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی توركیا "تیرۆر"ی زیاتر كرد له‌وانه ڕێگریكردن له زمانی كوردی، ئێستاش "پڕۆسه‌ی توركیای بێتیرۆر له ئه‌ندامی دانوستاندن نه‌هاتوه‌ته ئاراوه و له سه‌ره‌تاشه‌وه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌مان كردوه".
ئه‌وه‌شی وت، "لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ كراوه و كۆتایی به خوێن و فرمێسك ده‌هێنین، به نه‌مانی تیرۆر توركیا و گه‌لی توركیا قازانج ده‌كات و ده‌وڵه‌تی توركیا به‌هێزتر ده‌بێت، له ئاینده‌شدا هه‌رشتێك زیانی بۆ توركیا هه‌بێت ڕوبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه".
ئه‌ردۆگان وتیشی، "ئەگەر تورک، کورد و عەرەب یەک بن، ئەگەر پێکەوە بن، سەردەکەون، کاتێک دابەش دەبن شکست و ڕسوابون و خەم هەیە، ئەمڕۆ ڕۆحی ئێمه نزیکتره، کاتێک دڵەکان یەکدەگرن، سنورەکان نامێنن، وەک هەنگاوی یەکەم، کۆمیسیۆنێک لە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا دادەمەزرێنین و دەست دەکەین بە گفتوگۆکردن لەسەر مەرجە یاساییەکانی پرۆسەکە، بۆ ماوەی 41 ساڵ بارۆنە تیرۆریستییەکان و ئەوانەی خۆراکیان لە خوێن دەخۆن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، ئەوانەی دیزاینی پیسیان لەسەر تورک و کورد و عەرەب هەیە، سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە. ئەمڕۆ، ئێمە ئەم یارییە پیسە تێکدەدەن و پێچەوانە دەکەینەوە".
|