لێدوانی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی چەکدانانی ژمارەیەک گەریلا
5 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چەکدانانی 30 گەریلای پەکەکە دەکات و داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "ئه‌مه هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كاته‌وه
پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ين كه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سه‌ركردايه‌تيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌داران و كه‌سايه‌تى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنى توركيا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ته‌واوى پابه‌نديمان به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييه‌ك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كى پێويست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان.
پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدايه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كات.
سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشيمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌كه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/7/11
|