نموونەی خوێن لە کەسوکاری بێسەروشوێنانی سلێمانی وەردەگیرێت

7   کاتژمێر پێش ئێستا  96 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، هاتوونەتە سلێمانی و نموونەی خوێن لە کەسوکاری بێسەروشوێنانی سلێمانی وەردەگرن، کەسوکاری یەکێک لە بێسەروشوێنەکانیش رایدەگەیەنێت:" ئێمە کەسوکاری 53 بێسەروشوێنین کە لە ساڵی 1986وە چارەنوسیان نادیارە".

 لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عیراق و بە هەماهەنگی دەزگای شەهیدانی عیراق و گۆڕە بەکۆمەڵەکان، سەردانی سلێمانیان کرد و لە پزیشکی دادی سلێمانی، نموونەی خوێنیان لە کەسوکاری ئەو کەسانە وەرگرت کە لە رەشبگیرییەکەی ساڵی 1985 دەستگیر کران.

خوشکی یەکێک لە بێسەروشوێنەکان بە رایگەیاند:" ئێمە کەسوکاری 53 بێسەروشوێنین، کە لە رەشبگیرییەکەی ساڵی 1985 دەستگیر کران، تا شوباتی 1986 پەیوەندیمان مابوو لە گەڵیان، لەو کاتەوە چارەنوسیان نازانین".

وتیشی" ئێمە وەک کەسوکاری ئەو بێسەروشوێنانە داوامان کرد، نموونەی خوێنمان لێوەربگیرێت، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق قسەمان کرد،ئەوان پێیان راگەیاندین کە حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ ماوە هەڵبدرێنەوە".

 ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای دۆزینەوەی ژمارەیەک گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق، گومان دەكرێت یەكێك لەو گۆڕانە كە ڕوفاتی 53 شەهیدی تێدابووە گۆڕی شەهیدانی سلێمانی بێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە