واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق دیاریكرا
7 کاتژمێر پێش ئێستا
215 جار خوێنراوەتەوە
زیاتر له 700 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عیراقه‌وه داواكارییان پێشكه‌شكردووه، كه وه‌ك كارمه‌ندی سه‌رسندوقی ده‌نگدان كاربكه‌ن و وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ده‌ڵێت: ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕ‌یاریدا په‌یڕ‌ه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ساڵی 2025 په‌سه‌ند بكات، ئه‌ندامێكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات كه 10ی ئه‌یلول بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات".
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگه‌یاند: "ده‌سته‌ی كۆمسیاران بڕ‌یاریدا په‌یڕ‌ه‌وی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی 2025 په‌سه‌ند بكرێت، په‌یڕ‌ه‌وه‌كان بریتین له رێساكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ر‌ێسای بریكار و تاكه‌كانی هاوپه‌یمانی حزبی و سیاسی، ر‌ێسای چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان، ر‌ێسای چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ر‌ێسای ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا زیاتر لە 700 هه‌زار كه‌س داواكارییان وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوق پێشكه‌شكردووه".
هاوکات حه‌سه‌ن هادی زاهیر ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌تی ره‌سمی بانگه‌شه‌ی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له 10ی ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات و تا 8ی 11ی2025 به‌رده‌وام ده‌بێت، کە 24 سه‌عات پێش ده‌نگدانی تایبه‌ته".
وتیشی"كۆمسیۆن به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاره‌وانی به‌غدا هه‌ندێك ر‌ێنمایی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر و وێنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی شوێنه دیاریكراوه‌كان ده‌رده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكاری له‌نێوان شاره‌وانییه‌كان و پارێزگاكان له ده‌ركردنی ر‌ێنمایی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌بێت".
كۆمسیۆن لیست و كاندیده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه، لە سه‌رپێچیكردن و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق كه بڕ‌یاره له‌مانگی 11ی ئه‌مساڵدا به‌ڕ‌ێوه‌بچێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت: "ئه‌و سزایانه‌ی كۆمسیۆن بۆ سه‌رپێچیكاران له‌هۆشدارییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تا سزای دارایی كه له ملیۆنه‌وه بۆ 25 ملیۆن دیناره، ته‌نانه‌ت ره‌نگه ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی كاندیدیش بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌یه و تائێستا هیچ كاندیدێك له‌پۆسته‌كه‌ی دوور نه‌خراوه‌ته‌وه ".
ژماره‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گه‌یشتووه‌ته 9 هه‌زار و 726 كه‌س، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه 21 ملیۆن ده‌نگده‌رى تێپه‌ڕ‌اندووه، به‌پێی چڕ‌ی دانیشتوان، به‌غدا و به‌سره و نه‌ینه‌وا زۆرترین ر‌ێژه‌ی كاندیدبوونیان تۆماركردووه، له‌كاتێكدا پارێزگاكانی موسه‌نا و كه‌ربه‌لا كه‌مترین ر‌ێژه‌ی كاندیدیان تۆماركردووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی وەک کارمەندی سەرسندووقی بۆ رۆژی دەنگدان کردەوە، کە بڕیارە رۆژی 11ی11ی2025 بەڕێوەبچێت.
|