کونسوڵخانەی ئەمەریکا لەبارەی کارەبای 24 کاتژمێری هاتە دەنگ

9   کاتژمێر پێش ئێستا  1074 جار خوێنراوەتەوە

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا دەڵێت: گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە دوو ملیۆن لە دانیشتوان، پێشکەوتنە بۆ هەرێمی کوردستان، شانازییە بۆ کۆمپانیا ئەمەریکییەکانیش کار لە پێشخستنی وزەی کوردستان دەکەن.

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، شانازیی دەکەن بەوەی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا پشتیوانیی وزەی هەرێمی کوردستان دەکەن، دەشڵێت: گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە دوو ملیۆن لە دانیشتوان هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتیی پێشکەوتنە بۆ هەرێمی کوردستان.

دەقی پەیامەکە:

شانازی دەکەین بە بینینی کۆمپانیا ئەمریکیەکانی وەکو جێنەڕەڵ ئەلیکتریک ڤێرنۆڤا (GE Vernova) لە پشتیوانیکردنی ئاساییشی وزەی عێراق  و هەرێمی کوردستان فراوانکردنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە دوو ملیۆن لە دانیشتوان هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتیی پێشکەوتنە بۆ هەرێمی کوردستان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە