ئەمریکا فشارەکانی لەسەر حکومەتەکەی سودانی زیاتر ده‌كات

6   کاتژمێر پێش ئێستا  210 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا فشارەكانی لە سەر حكومەتی محەمەد شیاع سودانی چڕكردووەتەوە و راگرتنی مووچەی حەشدی شەعبیش سەرەتای زنجیرەیەك فشاری چاوەڕوانكراوە بۆ سەر عێراق ئەوەش بۆ لاوازكردنی هەژموونی ئێرانە لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا

رۆژنامەی "العرب" ئاشكرایكردووە، فشارەكانی ئەمریكا دژی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەڵكشاندایە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی فروانی ئێران کە رۆچووەتە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، قەیرانی دواکەوتنی مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بۆتە ئامرازێکی فشاری ناوەندیی، کە واشنتۆن بەکاریدەهێنێت بۆ ناچارکردنی حکومەت بۆ گۆڕینی سیاسەتی خۆی، بەرامبەر بە گروپە چەکدارەکان کە تاران پشتیوانییان دەکات.

هاوکات ئەمریکا فشاری خستووەتە سەر کۆمپانیا و بانکە عێراقییەکان، بۆ راگرتنی مووچەی زیاتر لە (250) هەزار ئەندامی حەشدی شەعبی، بەوەش سودانی خستووەتە بەردەم بژاردەیەکی قورس لەنێوان رازیكردنی واشنتۆن یان پاراستنی یەکگرتوویی هاوپەیمانی حکومیەکەی، کە پەیوەستە بە ئێرانەوە.

رۆژنامە کە لەزاری چاودێرانەوە نوسیویەتی: رەنگە ئەم هەنگاوە سەرەتای زنجیرەیەک فشار بێت، کە ئامانج لێی وشککردنی سەرچاوەی دارایی میلیشیاکان و رێگریکردنە لە بەهێزکردنی تواناکانیان یان راکێشانی ئەندامی نوێیە بۆیان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە