لێدوانی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان
4 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانەوە رایگەیاند: بەغدا لەم یەک دوو رۆژەدا شاندێکی باڵا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن بۆ گفتوگۆی راستەقینە لەبارەی چارەسەرکردنی پرسەی مووچەی فەرمانبەران.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، سوپاسی هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان دەکەین كه زۆر خۆڕاگربوون و ماوهی دوو مانگه موچهكانیان لهلایهن بهغداوه نهدراوه.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج بە داهاتی ناوخۆ مەسرور بارزانی رایگەیاند داهاتی ناوخۆی هەرێم بەشی پێویستیەکانی بەریوەبردنی هەرێمی کوردستان ناکات بەڵام هێشتا لەگەڵ بەغدا بێ ئومێدو بێ هیوا نەبووین تا بیر لە ڕێگای دیکە بکەینەوە.
جەختیشی لەوەکردەوە ئەگەر بێت و لەگەڵ بەغدا نەگەیشتینە ڕێکەوتن لەبارەی مووچە، ئەوکاتە هەرچیمان پێ بکرێت بۆ خەڵکی خۆمان و بە پێی توانای هەرێم بۆیان دەکەین.
مهسرور بارزانی، وتیشی دڵنیایه لهوهی كه قهیرانی موچهی مووچەخۆران لە تهواوبوندایەو، "بههیچ جۆرێكیش واز له هیچ مافێكی دهستوری خهڵكی كوردستان ناهێنین .
جەختیشی کردەوە لهماوهی ڕابردودا ڕۆژ نهبوه خهریك و هەوڵی چارهسهرکردنی کێشەی مووچە نهبوبن
مەسررور بارزانی راشیگەیاند بەغدا بە نایاسایی دەستی بۆ قوتی هاووڵاتیان بردووەو هیوادارە مووچەی هاوڵاتیان تێکەڵی بابەت و گرفتەسیاسیەکان نەکرێت.
لەبارەی تەوتینکردنی مووچەخۆرانەوە رایگەیاند ئەوەی لە بەغداد پێی دەوترێت تەوتین لە کوردستان پێی دەوترێت هەژماری من و هیچ گرفتێک لەوبابەتەدا نیەو هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئێمە مافمان هەیە لەم حکومەتەو ئەرکی بەغدایە مووچە بدات و بۆیە روو لە بەغداد دەکەین.
سەرۆکی حکومەت وتشی بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستانەوە 25 ملیار دۆلار زیان بەر هەرێمی کەوتووەو بەغداش زەرەرمەندی گەورە بووە لەم بوارەدا.
مەسرور بارزانی ئەوەشی راگەیاند لەگەڵ بەرپرسانی عێراق قسەم کرد و ئامادەن لەگەڵ ئێمە گفتوگۆ بکەن راشیگەیاند ژیان و مردنی ئێمە و خەڵکی هەرێمی کوردستان بەیەکەوەیەو پێکەوە دەبێت.
|