فڕۆكە ترسناكەكەی ئەمریكا گەیشت
4 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
بەگوێرەی میدیا ئەمریكیەكان، شەش فڕۆكەی B-2ـی ئەمریكی گەیشتنە دورگه‌ی گوامی زه‌ریای هێمن كە ئەو جۆرە فڕۆكە جەنگیانە توانای هەڵگرتی بۆمبی GBU-57Aـی هەیە كە بەكاردێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌ركه قورس و ئاڵۆزه‌كان و ئیسرائیل چاوی لەوەیە ئەمریكا بەو جۆرە چەكە هێرش بكاتە سەر بنكەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران.
كەناڵی فۆكس نیوز بڵاویكرده‌وه، به‌گوێرەی زانیارییه‌كانی به‌دواداچونی گەشتە ئاسمانیەكان، شه‌ش فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكه‌ری B-2 له ئه‌مریكاوه به‌ره‌و دورگه‌ی گوامی زه‌ریای هێمن بەڕێكەوتون و لە ئێستادا گەیشتوونەتە جێ.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو جۆرە فڕۆكە جەنگیانە توانای هەڵگرتی بۆمبی GBU-57Aـی هەیە كە به "دایكی هه‌مو موشە تێكشێنەرەكان" ناسراوه و به‌و یه‌كه‌یه داده‌نرێت كه توانای له‌ناوبردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه به‌هێزه‌كه‌ی ئێرانی هەیە كە ناوی فۆردۆیه.
بۆمبی GBU-57A به وردی ڕێنمایی ده‌كرێت. هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا له ساڵی 2015ـدا بەفەرمی ڕایگه‌یاند كه بۆمبه‌كه "بۆ به‌دیهێنانی ئه‌ركه قورس و ئاڵۆزه‌كان بەكاردێت"، هەروەها بۆ "له‌ناوبردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ كه له دامه‌زراوه به‌رگرییه بەهێزەكاندا هەن" دروستكراوە.
ئه‌و جۆره لێدانه ئامانجی سه‌ره‌كی ئیسرائیله، به‌تایبه‌تی دژی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆی ئێران، كه له‌ناو شاخێكدا به سه‌دان پێ له‌ژێر زه‌ویدا دروستكراوه و ئه‌و جۆره بۆمبه بۆ هێرشكردنەوە سەر ئەو جۆرە دامه‌زراوه‌یه‌یه دروستكراوه. ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه وه‌ك خۆی و كارا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران خێراتر بكات، كه ئیسرائیل هه‌وڵی وه‌ستاندنی ده‌دات.
|