وەزارەتی پەروەردە: هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە

5   کاتژمێر پێش ئێستا  261 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بۆ پۆلی 12 ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەستپێدەکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیایدا هاتووە: لە هەفتەی داهاتووەوە، تاقیکردنەوەی وەزاری (خولی یەکەم) پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەستپێدەکەنەوە.

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان:

لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە:

1- تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.

2- تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت.

3- تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی – سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە 21 ی 6 ی2025 تا 6ی 7ی 2025 دەبێت.

4- قوتابخانە حکومی و ناحکومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان – وەزارەتی پەروەردە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە