پەیامێکی تووند لە خامنەییەوە بۆ ئیسرائیل

4   کاتژمێر پێش ئێستا  618 جار خوێنراوەتەوە

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا هەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەو وڵاتە بەهۆی "پێشێلکردنی ئاسمانی ئێرانەوە" رووبەڕووی سزایەکی "حەتمی" دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، "قەوارەی زایۆنی هەڵەیەکی گەورەی کردووە، دەبێت دڵنیا بێت لەوەی لە بەرامبەر ئەم تاوانەدا سزا دەدرێت."
 
رێبەری ئێران جەختی لەوەش کردووەتەوە، "ئێران لە پێشێلکردنی ئاسمانەکەی خۆش نابێت،" بەڵێنیشی دا کە "خوێنی شەهیدەکانیان لەبیر ناکەن."
 
ئەم هەڕەشانەی خامنەیی دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل دێت بۆسەر چەندین پێگەی سەربازی لەنێو خاکی ئێراندا، کە گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار.


♦️بەشێک لە قسەکانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئیسلامی ئێران :

🔸گەلی ئێمە لە خوێنی شەهیدەکانیان نابوورێن 

🔹ڕژێمی زایۆنی هەڵەیەکی گەورەی کردووە و سزای کردەوەکانی خۆی دەدرێتەوە.

🔸"ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و باجەکەی دەدات"..

🔹هەرگیز لە ئیسرائیل خۆشنابین لە پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکەمان و خوێنی شەهیدەکانمان لەیاد ناکەین.

🔸ئێران چاوپۆشی لە هیچ هێرشێک بۆسەر خاکەکەی ناکات و هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان.

♦️ئەمریکا دەبێت بزانێت هەر جۆرە بەشداریکردنێکی باجەکەی بە قورسی دەدات

🔹 ئەوانەی ئێران بەباشی دەناسن نازانن کە گەلی ئێران هەرگیز تەسلیم نابێت.

🔸ئەمریکییەکان با بزانن کە هەر جۆرە هاتنەژوورەوەیەکی سەربازی لە لایەن ئەمریکاوە بێگومان زیانێکینەگەڕێنەوەی لەگەڵ دەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە