لێدوانی وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە

2025-06-01  179 جار خوێنراوەتەوە

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە پێش جەژن ڕایگەیاند، "هەوڵێک هەیە بۆ چارەسەرکردنی مووچە، بەڵام تائێستا ئاماژەی ناردنی پارەمان بۆ نەهاتووە".
 
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند: "ناتوانم زانیارییەک بدەم کە لێی دڵنیا نەبم. لە هیچ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە هیچمان پێنەگەیشتووە، لەنێو عێراق و دەرەوەی عێراقیش کار لەسەر ئەوە دەکرێت پێش جەژن مووچە بدرێت." 
 
وەزیری دارایی دەشڵێت: "هێشتا پشکی خۆمانمان پێنەدراوە." هاوکات، باس لەوە دەکات، هەر کاتێک پارە بنێردرێت، "لە 24 کاتژمێردا مووچە دابەش دەکەین. بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەک بە وەزارەتی دارایی عێراق نەدراوە بۆ ناردنی مووچە." 
 
بەغدا وا هەژماری کردووە کە "ئێمە هەموو رۆژێک نەوتمان بە 70 دۆلار فرۆشتووە، دەڵێت، پشکی خۆتان تەواو بووە." 
 
ئاوات شێخ جەناب باس لەوە دەکات، "ئەوەی لە سەردانەکانماندا بۆ بەغدا تێگەیشتووین، عێراق نایەوێت هەرێمی کوردستان پێشبکەوێت. دژی پێشمەرگە و سەربازییمانە، دژی پەیوەندییەکانمانە."
 
دەشڵێت، "دەتوانم بڵێم 90٪ـی داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێ کردووە. زۆر بە شەفافیەتەوە مامەڵەمان لەگەڵ بەغدا کردووە." 
 
 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە