شاندێکی هەرێم بۆ مووچەی مانگی پێنج سەردانی بەغدا دەکات
6 کاتژمێر پێش ئێستا
216 جار خوێنراوەتەوە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی پێنج سەردانی بەغدا دەکات و لیستی ئامادەکراوی مووچەش لەگەڵ خۆی دەبات.
بڕیارە سبەی شاندێکی هونەری هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران بچێتە بەغداو تێبینیەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکەن
پێشتر ڕێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە ٧ڕۆژی راگەیاند ئەو گرێبەستانەی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەبواری وزەدا کراون هیچ کاریگەرییان لەسەر دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نیەو هەموو قسەکان ئەوەیە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنج دابەش بکرێت
وتیشی بۆ مووچەی مانگی پێنج ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویست بووە بۆ بەغدای ناردووەو هەموو ئیلتیزاماتێکی خۆی جێبەجێ کردووە
جەختی لەوەشکردەوە رۆژی یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی پێنج بە پەیرۆڵ ئامادە کراوەو رەوانەی بەغدا دەکرێت
ڕێباز حەملان راشیگەیاند عێراق ئەگەر بیەوێ بیانوو بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزێتەوە بچوکترین بیانوو دەکاتە گەورەترین شت و دەیکاتە هۆکاری دواخستنی مووچەی کوردستان.
هاوکات بڕیارە دواى گهڕانهوهى تیمى حكوومهتى ههرێم له ئهمهریكا، شاندێكى وهزارهتى سامانه سروشتییهكان سهردانى بهغدا دهكات و روونكردنهوه لهسهر گرێبهستهکانی بواری وزەی نێوان هەرێم و ئەمریکا به بهغدا بدات.
|