کۆمسیۆن دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ماوەی یەک مانگ دەکاتەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەرگای تۆمارکردنی بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی نوێنەران بۆ ماوەی یەک مانگ دەکاتەوە و کاندیدی لایەنەکان و سەربەخۆکان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند: "کاندیدی لایەنەکان و سەربەخۆکان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا، دەتوانن لە رۆژی 25ی5ەوە بۆ ماوەی یەک مانگ و تا رۆژی 24ی6 بەڕەسمیی ناوی خۆیان تۆماربکەن ".
هاوکات جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: " 343 حیزب مۆڵەتیان پێدراوە و 60 حزب لە دامەزراندندان و 118 حزبی دیكە خوازیاری بەشداریكردنن لە هەڵبژاردندا".
"ژمارەی هاوپەیمانێتییەكانی پێشوو 66 هاوپەیمانێتین و لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانیشەوە پێنج هاوپەیمانێتی پەسندكراون و 11 هاوپەیمانێتی دیكەش چاوەڕێی پەسندكردنن، هاوكات 25 هاوپەیمانێتیش خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردندا" جومانە غەلای وایوت.
ئهنجومهنی وهزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وهك رۆژی ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران دیاریكرد.
|