داواکاریی دۆناڵد ترەمپ لە ئەحمەد شەرع ئاشکرا کرا
4 کاتژمێر پێش ئێستا
69 جار خوێنراوەتەوە
کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ بە ئەحمەد شەرعی وتووە، "دەرفەتێکی زۆر گەورەی لەبەردەستدایە" بۆ ئەوەی "کارێکی گەورە" بۆ گەلی سووریا بکات و چەند داوایەکیشی لێکردووە.
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-05-2025، لە ریاز کرا. محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئامادە بوو، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە ئۆنلاین بەشداریی کۆبوونەوەکەی کرد.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، ترەمپ پێنج داوای لە شەرع کردووە:
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا رێککەوتنامەی ئەبراهام واژۆ بکات
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا داوا لە تیرۆریستیانی بیانی بکات سووریا جێبهێڵ
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا تیرۆریستە فەلەستینییەکان بنێرێتەوە
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا هاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات بۆ رێگەگرتن لە بەهێزبوونەوەی داعش
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا بەرپرسیارێتی شوێنی مانەوەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەئەستۆ بگرێ
|