بەبۆنەی نمایشی بەناویەکگرتنەوەی پێشمەرگەوە
د.شێرکۆ حەمەئەمین
27/09/2026
109 جار خوێنراوەتەوە
هێزی پێشمەرگە چۆن لەچنگی پارتی و یەکێتی ڕزگاردەکرێت؟ چۆن سوپای نیشتمانی و بان حیزبی دروستدەکرێت؟
ساڵانی ٢٠١٣ و دواتر ئەو کاتەی گۆڕان بەشداری کابینەی هەشتەمی کرد و مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم بوو، کاک نەوشیروان ڕۆحی شادبێت، دوو پڕۆژە و نەخشەڕێگای لەبارەی چۆنییەتی پاراستنی ناوچەکانی مادەی ١٤٠، کەلەدەرفەتێکدا باسیدەکەین، لەگەڵ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی دایە سەرۆکی هەرێم، بەمجۆرە:
١- سەرۆکی هەرێم فەرمانێک دەربکات، یەکەی ٧٠ و ٨٠ پێشمەرگەی تازە وەرناگرن.
٢-فەرماندە و ئەفسەرانی بەتەمەن خانەنشین بکرێ.
٣-ئەفسەری دەرچووی کۆلێژی سەربازی و هاوشێوەی دەمێننەوە.
٤-ساڵانە نزیکەی ٢٨ هەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەردەچن، دەرگای خزمەتی سەربازی بکرێتەوە و بەبێ سەیرکردنی لایەنی حیزبی وەربگیرێن و ماوەی شەش مانگ پەروەردە و مەشق ببینن.
٥-دوای شەش مانگەکە ئەوەی مایەوە بێتە خزمەتی سەربازی و هێزی پێشمەرگە و سوپای کوردستانەوە، بەمجۆرە و لەماوەی چەند ساڵێکدا سوپایەکی نیشتمانی بان حیزبی دروستدەبێت و دەبێتە سوپای کوردستان و لەچنگی حیزب ڕزگاردەکرێت.
ئەمە ڕێگا دروستەکەیە، کە ئەوسا و ئێستاش نەیانکرد، نەک فەرماندەیی دەڤەر و یەکخستنی ڕووکەشانە .
د.شێرکۆ حەمەئەمین
|