راوێژکار ..!

لەتیف شێخ مستەفا 28/08/2026   819 جار خوێنراوەتەوە

لە هەموو سیستەمەکان رۆژهەلات بیت یان رۆژئاوا  دیموکرتی بیت یان دیکتاتۆری راویژکار خۆی دەسەلاتی  بڕیاردانی نیە بەلکو دەسەلاتی تەنها بریتیە لەوەی کاتیک دەسەلاتدارەکە کە ئەو راویژکاریەتی راوێژی پێ دەکات ،هەستێ بە پیشکەش کردنی پیشنیار  بۆی، ئەوپیشنیارانەش مولزەم نین واتە کەسی دەسەلاتدار مەرج نیە ئەو پیشنیازانە وەربگرێت لە کاتی وەرگرتنی بڕیار بۆ ئەو بابەتەی کە  داوای پیشنیاری کردوە لێی.

 لە رژێمە دیموکراتیەکان  لەوانەیە ئەگەر دەسەلاتدار لە پرسیکدا کە پیویست بکات راویژ بکات نەیکردبیت یان پیچەوانەی رای راویژکارەکەی کردبیت و لە ئەنجامدا بریاریکی هەڵەی دابێ، ڕوبەڕوی رەخنەی سیاسی ئۆپۆزسیۆن و لەوانەشە هەندێ جار بەپرسیارێتی سیاسی ببیتەوە و نەیارەکانی لە هەلبژاردنەکان دژی یان دژی حیزبەکەی بەکاری بهینن، ئەوا لە رژیمی فەردی یان دیکتاتۆری  یان لە رژیمەکانی رۆژهەلات بە تایبەتی وەک دەزانین راویژکار هەر بۆ ناو یان بۆ مووچەو ئیمتیاز و رازی کردنی هەندێ کەسە دەگمەن راوێژیان پێ دەکرێت خۆ ئەگەر راویژیشیان پێ بکەن بە قسەیان ناکەن.

دەبوایە بەریز  مەزلوم عەبدی هەرگیز ئەوە قبوڵ نەکات لە سەرۆکی ناوچەیەکی پینج ئەوەندەی وەلاتیکی وەک لوبنانەوە و لەوەش گرنگتر لە سەرکردەیەکی گەورەو کاریگەری  گەلێکەوە  و دوای ئەو هەموو قوربانیە ببیتە راویژکاریکی بێ ناونیشانی سەرۆکیکی دیکتاتۆر.

هەرچەندە ئەم سەرۆکی رژیمە تازەی سوریا هیندە دیکتاتۆرە هەر لە ئیستاوە هەموو پۆستەکانی لە چنگی خۆیدا کۆکردۆتەوەو ئامادە نیە تەنانەت جیگریکی کارتۆنیش بۆخۆی دابنیت بەلام دەبوایە لەجیگری سەرۆک کۆمار کەمتر قبولی نەکردایە  خۆ ئەمەشیان بەزۆر یان ناچاری نیە با کەسێکی تری لە جیاتی خۆی دابنایەو  خۆی هەر کاری سیاسی بکردایە زۆر زۆر باشتر بوو بۆ خۆی و بۆ کوردیش وەک ئەوەی  دوای ریکەوتننامەکەی لەگەل دمەشق وتی.

هەموو وتارەکانی لەتیف شێخ مستەفا