هەمووان رازین لەئەنجامەکانیان، یان پرۆسەی هەڵبژاردن پاکوخاوێن بووە؟

چۆمان محەمەد علی 12/11/2025   282 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردنی ۱۱/۱۱ی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا،بۆ هەرێمی كوردستان دیارترین خاڵە جیاوازو جێی سەرنجەكان بریتین لە:

۱_بەدرێژایی دەنگدانی تایبەت وگشتیش تاكە هەڵبژاردنە لەهەرێم وبگرە عێراقیش كەمترین ڕەخنەوقسە لەسەر ساختەكاری وتەزویر كرابێت،دیارە كۆدەنگیەكی گشتی هەیە بۆ رازیبون بەئەنجامەكان ئەمەش یا پیشاندانی سەنگ وقورسیانە یاخود بەشی خۆیان دەست كەوتوە بۆیە بێدەنگن،یاخود پرۆسەیەێ بێ خەوش بوە،تا ئەم ساتە بونی سكاڵاوهەڵوێستی حیزبەكان بۆ ئەم پرسە زۆركەمە.. 

۲_رێژەی بەشداریی بە رەچاوكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ساڵی ۲٠۲۱ بەرزتر بۆتەوە،بەڵام بەسەرنجدان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێژەی بایكۆت زیاتر بوە كە لە٪٤٥ بایكۆتیان كردوە،ئەمەش مانای بێ هیواییانە لە پرۆسەی هەڵبژاردن..

۳_دەنگی پوچەڵ لەم هەلبژاردنەدا ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە زیاتر لە ۲٠٠ هەزار دەنگ پوچەڵ بوە،بەبەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر زیاتری كردوە،ڕونیشە ئەم ژمارە گەورەیە ماناوئاماژەی گەورەی نارازیە لە كۆی حزبەكانی هەرێم، ئەم ژمارەیە بۆ هێزی سیاسی ژیر كەرەستیەكی باش بۆ كاركردن وگێرانەوەی متمانەوهیوایان..

٤_ئەم هەڵبژاردنە لە ئەنجامدا ئەوی دەنگی بۆئەژماركراوە  هەڵبژاردنی هێزەكانی دەسەڵات بوەو براوەبونە بە تایبەت یەكێتی و دواتریش پارتی،هەم دەنگ وكورسیشیان زیادی كردوە،گۆرانكاریەكە لاوازبون وپەرتەوازبونی هێزەكانی بەناو معارەزەیە لە هەرێمدا،بۆیە ناكرێت خۆیان بە براوە بزانن،تاكە گۆرانكاریەك كە كرابێت ئاڵوگۆرێك لەنێوان نەوەی نوێ وهەڵویستدا كراوە بۆ دیاریكردنی كورسی،هەرچەندە نەوەی نوێ وكۆمەڵ دەنگەكانیان كەمی كردوە،سەرباری ئەوەی یەكگرتوە وەك هێزێكی سەنگین بوەیەوە هێزی یەكەمی بەرەی بەناو موعارەزە،هەرچەندە لەچاو هەڵبژاردنی رابردوو ئەم بەرەیە نەك نەیانتوانی هیوا دروست بكەن بگرە كورسیەكیشیان كەمتر كرد..

ئەوەی گرنگ بو هەڵبژاردن ئەنجام درا، ئیتر سەردەمی كاری پێكەوەی وهەنگاونانە بۆ تشكیلی حكومەتی عێراق وگریمانەوپێشهاتەكانیەتی،بەئامانجی شەركردن لەسەر مافەكانی گەلی كورد وئەوكێشانەی هەمانە لەگەل بغداد،تەمەنا دەكەین تایی هەڵبژاردن لایان كۆتایی هاتبێت نەك دیسانەوە دابەشبون...