شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما لەم کۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی ١٠ ڕووی لە هەرێمی کوردستان بکات و کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، شەپۆلەکە لە ئەمڕۆوە دەستپێبکات و پلەکانی گەرما تا 10 پلەی سیلیزی داببەزن.
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما لەم کۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی 10 ڕووی لە هەرێمی کوردستان بکات
وتیشی: شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ سێشەممە 29ی9ی2026، دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بە بڕی 8 بۆ 10 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە
لە بارەی ئەگەرەکانی باران بارین، سالار حاجی عەلی، رایگەیاند: قۆناغی یەکەم لە 29ی9ی2026، واتە ئەمڕۆ ناسەقامگیری کەشوهەوا و ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی دهۆک و زاخۆ و سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەبێت، هەروەها قۆناغی دووەم لە سبەینێ بۆ 4ی10ی2026، شەپۆلەکە گشتگیر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری.
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی، پێشبینی خۆی بۆ بڕی بارانبارینەکە راگەیاند، بەوەی بڕی بارانبارین لە دهۆک 2 بۆ 3 ملیمەتر لە هەولێر 1 بۆ 2 ملیمەتر لە سلێمانی و هەڵەبجە 0.5بۆ 1.5 ملیمەتر لە کەرکوک 1 بۆ 2 ملیمەتر و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاترە لە شارەکان، بەڵام ڕێژەکە زۆر خێرا دەگۆڕێت بۆ زیاد و کەم، هەروەها لە رۆژانی 2و3ی10ی2026، ئاستی بارانبارین فراوانتر دەبێت و دەگاتە ناوەڕاستی شارەکانیش کە بە یەکەم دەستپێکی باران و سەرما لە وەرزی نوێدا دادەنرێت.
|