چۆن منداڵەکانمان لە پەتای وەرزی بپارێزین؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
لەگەڵ کرانەوەی دەرگای قوتابخانەکان و هاتنی وەرزی پاییز و گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ساردی، مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتا وەرزییەکان و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لەناو منداڵاندا ڕوو لە زیادبوون دەکات.
بۆ پاراستنی تەندروستیی منداڵەکانتان، پێویستە ئاگاداری ئەم دوو خاڵە گرنگە بن:
کوتانی ئەنفلۆنزا:
زۆر گرنگە ئەو منداڵانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە (بەتایبەت نەخۆشییەکانی هەناسەدان، ڕەبۆ و حەساسییەت)، بە زووترین کات پێکوتەی وەرزیی ئەنفلۆنزایان بۆ بکرێت، چونكە ئەمە یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ پاراستنیان لە لێکەوتە قورسەکانی پەتاکە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان.
دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمان بەسەرەڕۆیی:
بە هیچ شێوەیەک لەخۆتانەوە و بێ ڕێنمایی پزیشک دەرمان (بەتایبەت دژەزیندەیی/ئەنتیبایۆتیک و دەرمانی کۆکە) مەدەن بە منداڵەکانتان، چونکە بەکارهێنانی بەبێ پشکنین و ڕێنمایی زانستی دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگریی منداڵەکەتان و درێژەکێشانی نەخۆشییەکە.
|