دوا مۆڵه‌تی ناونوسین بۆ ئەنجامدانى حەج لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا

3   کاتژمێر پێش ئێستا  299 جار خوێنراوەتەوە

لە هەرێمى کوردستان دوا وادەى ناونوسین بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى حەجى ساڵى 2027 راگەیەندرا و وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند: " رۆژی چوارشەممە 5ی8ی2026 ناونوسین بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى حەج کۆتایى دێت و لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەى وادەى ناو تۆمارکردن.

كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بە ٧ڕۆژی راگەیاند: "تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 45 هه‌زار داواكاری له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج تۆمار كراون، پڕۆسه‌كه‌ش له‌ سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە".

کاروان ستونی جه‌ختی له‌سه‌ر كاتی کۆتایی هاتنی پڕۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌ و وتی: "رۆژی چوارشەممە 5ی8ی2026 کاتژمێر 12ی شه‌و، دوا مۆڵه‌ته‌ بۆ ناونووسین و داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین تا کاتی دیاریکراو ناوی خۆیان تۆمار بکەن، چونكه‌ هیچ بڕیارێک نیە ناونووسین درێژ بکرێتە‌وه‌".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە