قوربانییەکانی شۆڕشەکەی پێرێز و مۆرینیۆ کێن؟
1 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆسەی دووبارە بونیادنانەوەی یانەی ریال مەدرید، بە سەرکردایەتیی جۆزێ مۆرینیۆ گەیشتووەتە لووتکە. دوای ئەوەی یانەی شاهانە چەند
گرێبەستێکی گەورەی فەرمی کۆتایی پێهێنا، ئێستا هەموو هێزی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرە کە رۆدری لە مانچێستەر سیتی و یان دیۆماندێ، گەوهەرەکەی لایپزیگن.
چوار گرێبەستی فەرمی
مێرینگێ تاوەکو ئێستا، پێکهاتەکەی تۆکمە کردووە و بۆ وەرزی نوێ چوار ئەستێرەی دیاری بۆ پێکهاتەکەی مۆرینیۆ گواستووەتەوە کە بریتین لە:
- بێرناردۆ سیلڤا
- ئیبراهیما کۆناتێ
- مارک کوکورێیا
- دێنزێل دومفرێس
ئەم ناوانە تەنیا سەرەتای شۆڕشەکەی مۆرینیۆن بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ قەڵای سپی.
رۆدری؛ خەونە گەورەکەی مۆرینیۆ
ئێستا رۆدری بووەتە پێشینەی هەوڵەکانی ریال مەدرید. راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی شاهانە متمانەی زۆری هەیە بتوانێت
گرێبەستەکە واژۆ بکات، بەتایبەت کە یاریزانەکە ئارەزووی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێشان نەداوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
یان دیۆماندێ؛ جەنگەکە چڕتر دەبێتەوە
ریال مەدرید لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، ئەو باڵە کۆتدیڤوارییەی لە مۆندیالدا جیهانی سەرسام
کرد. هەرچەندە لایپزیگ دەستەوارەی یەکەمی رەتکردووەتەوە، بەڵام مەدرید نایەوێت رێگە بدات یانەکانی وەک پاریس و لیڤەرپوول ئەو گەوهەرەی لە ژێر دەست دەربهێنن.
قوربانییەکان کێن؟ کێ دەبێتە سووتەمەنی ئەم شۆڕشە؟
هاتنی ئەستێرە نوێیەکان و ئەگەری هاتنی رۆدری و دیۆماندێ، چارەنووسی چەند ئەستێرەیەکی ئێستای یانەکە دەخاتە مەترسییەوە:
رۆدریگۆ: لە ئەگەری هاتنی دیۆماندێ، شوێنی ئەو لە پێکهاتەی سەرەکیدا نامێنێت و تاکە رێگر لە فرۆشتنی پێکانەکەیەتی کە هیچ یانەیەک ئێستا ئارەزووی گواستنەوەی ناکات.
پێشبینیدەکرێت رۆدریگۆ ساڵی نوێ توانای جارێکی دیکە یارییکردنی لەگەڵ یانەکەدا هەبێت. هاتنی دیۆماندێ، قەرەباڵخییەکی زۆر لە باڵی راستی پێکهاتەکەی مۆرینیۆدا دروستدەکات و تیپەکە ناچارە چەند یاریزانێک بەڕێ بکات، ئەگەر هەیە رۆدریگۆ یەکێک بێت لەوان.
ئۆریلیێن چوامینی: ئەگەر رۆدری بێتە مەدرید، پێگەی چوامینی وەک جاران نامینێت و یانەکە ئامادەیە گوێ لە دەستەوارەکان بگرێت.
چوامینی ئەگەرچی لە سێ ساڵی رابردوودا، باشترین چەقی تیپەکە بووە، بەڵام هاتنی رۆدری هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر شوێنی ئەو یاریزانە لە پێکهاتەکە دروستدەکات، بەتایبەت کە رۆدری لە رێکخستنی ریتمی تیپ و پاراستنی هێڵی بەرگرییەکەیدا لێهاتووترە.
راول ئەسێنسیۆ: بەهۆی کڕینی کۆناتێ و بەهێزکردنی بەرگرییەوە، ئەگەری زۆرە ئەسێنسیۆ بە شێوەی خواستن یان هەمیشەیی یانەکە جێبهێڵێت.
فرانکۆ ماستانتۆنۆ: سەرەڕای بەهرە گەورەکەی، بەڵام ئەگەری هەیە مۆرینیۆ بۆ وەرزێک بە خواستن بیداتە یانەیەکی دیکە تاوەکو زیاتر گەشە بکات.
ماستانتونۆ یەکێکە لەو یاریزانە بەهرەمەندانەی یانەکە نایەوێت بەیەکجاری لەدەستی بدات، بۆچوونی گشتی ئەوەیە کە بۆ ماوەی وەرزێک بەخواستن بچێتە یانەیەکی دیکە، بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکات و پاشان بگەڕێتەوە.
ڤینیسیۆس و کاماڤینگا؛ هێڵە سوورەکەن سەرەڕای هەموو دەنگۆکان، ڤینیسیۆس جۆنیۆر وەک کۆڵەکەی سەرەکی پڕۆژەکە دەمێنێتەوە و یانەکە کار دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
هەروەها ئێدواردۆ کاماڤینگاش سەرەڕای خواستی یانەکانی پرێمەرلیگ، دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە و لەپێناو بەدەستهێنانی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا، بجەنگێت.
ئەوانەی ماڵئاواییان کرد
ریال مەدرید پێشوەختە ماڵئاوایی لە هەریەکە لە دانی کارڤاخال، سێبایۆس و داڤید ئەلابا کردووە. هەروەها فران گارسیا بەفەرمی لە ریال مەدریدەوە چووە ریال بێتیس . لە لایەکی دیکەوە، نیکۆ پازیش یەکێکی دیکەیە لەو ناوانەی کە چیدیکە لە نێو پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆدا نابینرێت و یانەکەی جێهێشتووە ئەوەش کەمێک گوشاری مووچەی بەرز و شوێنی لە پێکهاتەکە، لە یانەکەدا کەمکردووەتەوە.
ئێستا سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەبەردەم وەرچەرخانێکی گەورەدایە؛ ئایا مۆرینیۆ دەتوانێت بەم پێکهاتە پۆڵایینە هەموو نازناوەکان بۆ مەدرید بباتەوە؟
|