گەرمای زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی بەردی گورچیلە؟

4   کاتژمێر پێش ئێستا  50 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، گەرمای زۆر، دەبێتە هۆی زیادبوونی بەردی گورچیلە، پزیشکان و زانایانی ژینگەش هۆشداری خێرا دەدەن.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، گەرما دەبێتە هۆی لەدەستدانی شلەمەنیی جەستە و وشکبوونەوە ئەمەش خەستیی میز بە کانزاکان زیاد دەکات و دەبێتە هۆی کریستاڵبوون و دروستبوونی بەردی بەئازار لە گورچیلەدا.

پزیشکان و زانایانی ژینگە هۆشداری دەدەن کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی بەردەوامی پلەکانی گەرمای زەوی، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2050 نزیکەی 56%ـی دانیشتووان لەو ناوچانەدا بژین کە بەهۆی کەشوهەوای گەرم و شێدارەوە، مەترسییەکی یەکجار بەرزیان لەسەر دروستبوونی بەردی گورچیلە دەبێت، ئەمەش وا دەخوازێت هاووڵاتیان لە کاتی شەپۆلەکانی گەرمادا بڕێکی یەکجار زۆر ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە.

ھۆكارەكانی دروستبونی بە‌ردی گورچیلە‌:

١- وشكبونە‌وە‌ و گرنگینە‌دان بە‌ خواردنە‌وە‌ی شلە‌مە‌نیە‌كان.
٢- ئارە‌ق كردنە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام.
٣- میزكردن لە‌ ڕۆژێكدا كە‌متر لە‌ لیترێك بێت.
٤-ھۆكاری بۆماوە‌ی.
٥-خواردنی خۆراكی ناتە‌ندروست و پرۆتین و شە‌كر.
٦- زیادبوونی كێشی لە‌ش 

توێژینە‌وە‌كان سە‌لماندوویانە‌ ئە‌گە‌رە‌كانی دروستبوونی بە‌ردی گورچیلە‌ لە‌ نێوان ژنان و پیاواندا جیاوازە‌ و ئە‌گە‌ری توشبوونی پیاوان بوو حاڵە‌تە‌ دووھێندە‌ زیاترە‌، ئە‌مە‌ش دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ جۆنیە‌تی كاركردنی لە‌شی ڕە‌گە‌زی نێر و جۆری ھۆرمۆنە‌كانی.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە