بڕیارێک لە حکومەتی هەرێمەوە لەسەر هەرزانکردنی بەنزین
14 کاتژمێر پێش ئێستا
420 جار خوێنراوەتەوە
لە فەرمانە وەزارییەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تەممووز دەرچووە، هاتووە: دوابه‌دوای نووسراومان ژماره (2364) له رێکه‌وتی 2026/7/2 که تایبه‌ته به رێگه پێدان به هاورده‌کردنی (به‌نزین) بۆ پارێزگاکانی هه‌رێم، له‌سه‌ر فه‌رمانی رێزدار سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له بازاڕه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتییان، بڕیارماندا به:
یه‌که‌م: به‌نزینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان که به کوالیتی (نۆرماڵ) دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و نرخی فرۆشتن بریتییه له (750) حه‌فت سه‌د و په‌نجا دینار بۆ هه‌ر لیترێک، به هه‌مان رێکاری کارپێکراو به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌دات زۆرترین رێژه‌ی به‌نزین بخاته بازاڕ.
دووه‌م: نرخی فرۆشتنی به‌نزینی کوالیتی (نۆرماڵ)ی بازرگانی (تیجاری) له به‌نزینخانه‌کان نابێت له (850) هه‌شت سه‌د و په‌نجا دینار بۆ هه‌ر لیترێک زیاتر بێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌نزینخانه‌که دووچاری لێپێچینه‌وه ده‌بێت.
|