هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد

1     کاتژمێر پێش ئێستا  34 جار خوێنراوەتەوە

هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ دەستیپێکرد و بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە.

ئەحمەد مام رەسوڵ بەڕێوەبەرى گشتى خزمەتگوزارییەکان لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان و ئەندامى شاندەکە رایگەیاند: بە مەبەستى دەستەبەرکردنى مافە دەستوورى و یاساییەکانى قوربانیانى خەڵکى کوردستان لە سەردەمى رژێمى بەعسدا، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ چارەسەرى گرفتەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى  فیدراڵ.

وتیشى: لەماوەى رابردوودا بەهەوڵى نوێنەرانى کورد لە بەغداد توانرا یاساى دامەزراوەى زیندانیانى سیاسیى عیراق لە بەرژەوەندى زیندانیانى سیاسیى هەرێمى کوردستان هەمواربکرێتەوە.

ئەحمەد مام ڕەسول ئاماژەی بەوەشکرد بۆ جێبەجێکردنى ئەو یاسایە و دەستەبەرکردنى تەواوى مافى قوربانیانى خەڵکى کوردستان دوو رۆژە شاندێکی هەرێمى کوردستان بەسەرۆکایەتى عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە و لەگەڵ لێپرسراوانى حکومەتى فیدراڵدا کۆدەبێتەوە.

باسى لەوەشکرد ئەوەى پەیوەندى بە زیندانیانى سیاسى هەرێمى کوردستانەوە هەیە، بە گوێرەى هەموارکردنى یاساکەى عیراق پێویستە مووچەکانیان هاوشێوەى تەواوى پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشوورى عیراق بێت، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوە و تۆمارکردنى ناوى هەموو ئەو زیندانیانەى کە تا ئێستا مووچەیان بۆ دەرنەچووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە