د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: جگە لەیەكێتی كەس لەخەمی سلێمانیدا نییە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  297 جار خوێنراوەتەوە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر رایدەگەیەنێت: وەك توێژەرو پارێزگاری سلێمانی دەڵێم، جگە لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هیچ لایەنێكی سیاسی كوردستانی دیكە لەخەمی سلێمانیدا نییە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە یەكەمین دیداری زانست و كۆمەڵگە لەزانكۆی سلێمانی، رایگەیاند: سلێمانی خوێندنەوەی نوێی بۆ كۆمەڵگەو گرفتەكانی هەیەو جگە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، هیچ لایەنێكی سیاسی كوردستانی دیكە لەخەمی سلێمانیدا نییە، لەناو یەكێتیدا نیم، بەڵكو وەك توێژەرو پارێزگاری سلێمانی ئەم قسانە دەكەم.

راشیگەیاند: دیدی بیركردنەوە لەژن، لەناوەندە ئاینی و تەكیەو خانەقاكان، لە گەنج و كاری نوێ و تەكنەلۆژیای پەیوەندیكردن و هۆكارەكانی گواستنەوە تێگەیشتنی نوێ بۆ كۆمەڵگە تەنها لای یەكێتی دروستبووە، چونكە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەناو كۆمەڵگەدا خەریكی راوكردن نییە بۆ خۆی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی 5ی 2026، یەكەمین دیداری زانست و كۆمەڵگە لەزانكۆی سلێمانی، بەچاودێری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو، كەئامانج لێی گۆڕینی تیۆرە بۆ كردار، تاوەكو لەسەر ئاستی جیاواز خزمەتی كۆمەڵگا بكات، بیرۆكەو پڕۆژەو پێشنیارەكان بەكردار لەناو كۆمەڵگا جێبەجێ بكات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە