كتێبی بیرەوەرییەكانی شێرزاد حەسەن بڵاو دەكرێتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
بیرەوەرییەكانی نووسەرو چیرۆكنووس و رۆماننووسی دیاری كورد، مامۆستا شێرزاد حەسەن، بە ناونیشانی (لەسەر بنجی خۆم نەڕوامەوە) بڵاو دەكرێتەوە.
ئەم كتێبە لە لایەن مەسعودی مەلا هەمزەوە ئامادە كراوەو لەلایەن دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپ كراوە.
مەسعودی مەلا هەمزە لەبارەی كتێبەكەوە بە ٧ڕۆژی رایگەیاند: ئەم كتێبە بیرەوەرییەكانی مامۆستا شێرزاد حەسەنە و سەرجەم وردەكاری و قۆناغە جیاوازەكانی ژیانی لەخۆ دەگرێت. نووسەر بە وردی و لە شێوەی چیرۆك، دیوە شاراوەكانی ژیانی خستووەتەڕوو.
وتیشی: سەرجەمی دیدارەكانی نێو ئەم كتێبە، لەماوەی چەند ساڵێكدا ئەنجامدراون و تێیدا مامۆستا شێرزاد حەسەن كونجوكەلەبەرە جیاوازەكانی ژیانی خستۆتەڕوو.
ئەوەشی راگەیاند: راستە كتێبەكە بە شێوەی دیدار ئەنجام دراوە، بەڵام دواتر هەموو پرسیارەكان لەكتێبەكە لابراون و خوێنەر وا هەست دەكات كە شێرزاد حەسەن خۆی بیرەوەرییەكانی خۆی نووسیوەتەوە.
كتێبەكە 376 لاپەڕەیەو بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا بكەوێتە بەر دەستی خوێنەران و چەند مەراسیمێكی جیاوازیشی لەشارەكانی كوردستان بۆ بكرێت.
|