عێراق به‌شه‌خۆراكی ملیۆنێك و 600 هه‌زار خێزان راده‌گرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
15 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌شه‌خۆراكی زیاتر له ملیۆنێك و 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر راگیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه موچه‌كانیان ده‌گاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار یان زیاتر و ده‌شڵێت، لێخۆشبونی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان له ڕاگرتن هێشتا له ژێر تاوتوێكردن و لێكۆڵینه‌وه‌دایه".
تاڵیب حه‌سه‌ن نیعمه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی پلاندانان و به‌دواداچون له وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیكردوه به جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی ژماره (1083)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ساڵی 2025، كه تێیدا مه‌رجی ڕاگرتنی به‌شه‌خۆراكی فه‌رمانبه‌رانه كه موچه‌كانیان ده‌گاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار یان زیاتر.
ڕونیشیكرده‌وه، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌مه‌دا، وه‌زاره‌تی بازرگانی نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا حكومییه‌كان كرد بۆ ئاماده‌كردنی لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه بڕیاری ڕاگرتنه‌كه ده‌یگرێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ژماره‌یان تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته ملیۆنێك و 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، "ڕاگرتنه‌كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان، جگه له‌وانه‌ی كه بژێوی خێزانێك نین، به‌و پێیه‌ی ته‌نها پشكه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌ت چه‌ندین داواكاری و تانه‌ی پێگه‌یشتوه بۆ به‌خشینی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و بڕیاره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وامن له دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌وان و خێزانه‌كانیاندا، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته هێشتا له ژێر وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌دایه و هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیار و ڕێوشوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له ئه‌نجامی پلانی وه‌زاره‌ته‌كه دێن بۆ هاوسه‌نگی له دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر چین و توێژه جیاجیاكان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه تێیدا هاتوه، "هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك موچه‌كه‌ی له ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار زیاتر بێت، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی پێ‌نادرێت".
|