قالیباف بۆ ترەمپ: نرخی داهاتوی نەوت 140 دۆلارە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  100 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد باقر قالیباف وەڵامێکی توندی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوەو، شکستی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکای ڕاگەیاندو هۆشدارییدا، جیهان دەبێت چاوەڕوانی نەوتی 140 دۆلاری بێت، نەک تەقینەوەی بیرە نەوتەکانى ئێران.

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران لەهەژماری خۆی لە ئێكس وەڵامی بانگەشەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بەتەقینەوەی خۆکارانەی بیرە نەوتەکانی ئێران دوای سێ ڕۆژ لەگەمارۆدانی دەریایی.

قالیباف نوسیویەتی، "سێ ڕۆژ تێپەڕیی‌و هیچ بیرێکی نەوت نەتەقی، تەنانەت دەتوانین ئەم ماوەیە بۆ 30 ڕۆژیش درێژى بکەینەوەو دیمەنی بیرەکان بەڕاستەوخۆ بڵاوبکەینەوە".

سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمجۆرە ئامۆژگارییە بێمانایانە لەکەسانێکی وەک بیسێنتەوە دەگاتە حکومەتی ئەمریکا کە بانگەشە بۆ گەمارۆدان دەکەن‌و بونەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 120 دۆلار، به‌ڵام من پێشبینیده‌كه‌م، نرخی داهاتوو بگاتە 140 دۆلار".

لەکۆتاییدا جەختیکردەوە، کێشەکە تەنها لەبیرۆکەکاندا نییە، بەڵکو لەشێوازی بیرکردنەوەدایە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە