بژاردەی نوێی سەربازیی دژی ئێران دەخرێتە بەردەست دۆناڵد ترەمپ

1     کاتژمێر پێش ئێستا  64 جار خوێنراوەتەوە

ماڵپەڕی ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، سەبارەت بە پلانە نوێیەکان بۆ کردەوەی سەربازی ئەگەری لە ئێران، زانیاری و ڕوونکردنەوە پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بکات.

ئاکسیۆس، لە زاری "سێ سەرچاوەی ئاگادار" ڕایگەیاند سێنتکۆم پلانێکی بۆ ئەنجامدانی شەپۆلێک هێرشی کورت و بەهێز دژی کۆماری ئیسلامی ئامادە کردووە، بە مەبەستی شکاندنی بنبەستی ناو دانوستانەکان، بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا تا ئێستا فەرمانی جێبەجێکردنی ئەو پلانەی دەرنەکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌ ئێران كرد "لەسەر ئێران پێویستە هەر ئێستا خۆی رادەست بکات" و وتی "ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئێران بیكات ئه‌وه‌یه‌ بڵێین ئێمه‌ ئامادەین خۆمان راده‌ست بكه‌ین".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە