لێزمە باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

1     کاتژمێر پێش ئێستا  5 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات بارانی بەهارە و لێزمە هەندێک ناوچە بگرێتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە لە هەندێک کاتدا باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە بارانی کورت خایەن دەبێت، لە هەندێک ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە و هەندێک ناوچەی دیکەش ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە .

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانبارین هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران کە هەندێک کات بارانبارین بە شێوەی لێزمە باران لەگەڵ هەورە تریشقە دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە گەرما 1-3 پلە بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

پیرمام: 18 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی


   ئەمانەش بخوێنەرەوە