وەزارەتی دارایی هەرێم 43 ملیار دیناری رادەستی دارایی عێراق کرد

2   کاتژمێر پێش ئێستا  37 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕی 43 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئازار رادەستی دارایی عێراق کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمرۆ چوارشەممە، بڕی 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکان، لەمڕۆوە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ لە دارایی عێراق دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی سێ بگاتە هەرێمی کوردستان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە