مەسرور بارزانی: بەهیوام ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
26 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئومێدەوارن ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێ و هیواشی خواست ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
مەسرور بارزانی سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد هاوکاری هەرێمی کوردستان بوون لە پاراستنی ناوچەکە. جەختی لەوەش کردەوە هێرشەکانی سەر کوردستان "ناڕەوا و بێ پاساو" بوون و، هیوای خواست کۆتایی بە هەموو هێرشەکان بهێندرێت کە خەڵکی سڤیل، پێشمەرگە، ژێرخان و، نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دەکەنە ئامانج.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان رێککەوتن بۆ دوو هەفتە ئاگربەست بکەن و تەنگەی هورمز بکرێتەوە.
|