وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران بەرپرسیارە لە هێرشەکانی سەر هەرێم
2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی هه‌رێمی كورستان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو هێرشكرایهسهر هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك و هاوسه‌ره‌كه‌ی شه‌هیدبون و "بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکانی عێراق".
وەزارەتی پێشمەرگە له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "شەوی ڕابردو لە ڕێگەی دو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کە لەلایەن گروپە تیرۆرستیە لە یاسا دەرچوەکانەوە ئاراستە کرابون، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، هەر هەمان شەو، لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەئێرانەوە ئاراستەی سنوری هەولێر کرابوون ماڵی پێشمەرگەیەک بە ناوی (مو‌سا ئەنوەر) بە ئامانج گیرا، کە بەداخەوە خۆی و هاوسەرەکەی شەهیدبون".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەو دەستدرێژیانە، بەردەوامیی ئەو زنجیرە هێرشە تێکدەرانەیە کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبوەکانی هەرێمی کوردستان.
ده‌شڵێت، "وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قوڵمان بۆ کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، دوپاتی دەکەینەوە کە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "جارێکی دیكه بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچوەکانی عێراق".
وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، "لەسەر فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، پێویستە ئەرکە یاسایی و ئەمنی و دەستورییەکانی خۆی جێبەجێ بکات و سنورێک بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت".
له سەرەتای هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له 28ی شوباتی ئه‌مساڵدا، تا ئێستا چه‌ندین جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، هاوكات گروپه چه‌كداره‌كانیش عێراقیش كه لایه‌نگری ئێرانن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 16 كه‌س شه‌هیدبون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
|