بارسا لە ترسی پاریس گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

4   کاتژمێر پێش ئێستا  42 جار خوێنراوەتەوە

یانەی بارسێلۆنا هەنگاوێکی گەورەی بڕی بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی بەرگریکارەکەی ئێریک گارسیا، دوای ئەوەی یاریزانەکە مانەوەی لە یانە کەتەلۆنییەکە هەڵبژارد، سەرەڕای ئەو دەستەوارە سەرنجڕاکێشەی کە لە پاریس سانجێرمانەوە پێی گەیشتبوو.

سەرچاوەکان ئەوە دەردەخەن کە هەردوو لا نزیک بوونەتەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەسەتەکە، دوای ماوەیەکی درێژ لە دانوستاندن.

سەرەڕای بوونی گرێبەستێکی فەرمی لەلایەن پاریس سانجێرمانەوە، بەسەرپەرشتیی لویس ئێنریکێ بەهۆی ئەوەی پێشتر سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کردووە یاریزانەکە باش دەناسێت، بەڵام ئێریک مانەوەی لەگەڵ بارسێلۆنا هەڵبژارد، چونکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لەنێو ئەو تیمەی کە تێیدایە، یانەکەش وەک یاریزانێکی سەرەکی بۆ داهاتوو و کاپتنێکی چاوەڕوانکراو لە ساڵانی داهاتوودا تەماشای دەکات.

ئێستا دۆخەکە بەرەو داڕشتنی بەندە کۆتاییەکانی گرێبەستی نوێکردنەوەکە دەڕوات، کە تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت.

گارسیا ئەو یاریزانەیە کە زۆرترین بەشداریی هەبووە لەم وەرزەدا، فرەجۆریی ئەرکەکانیشی لەناو یاریگەدا وایکردووە هەمیشە بژاردەی دەستەی هونەری بێت، چونکە لە هەر شوێنێک یاری بکات، هەڵسەنگاندنەکەی لە 7 لە 10 کەمتر نابێت.

یاریزانەکە پەیوەندییەکی نایابی هەیە لەناو ژووری جلگۆڕیندا، بەو پێیەی دۆستایەتی لەگەڵ زۆرێک لە کوڕانی لاماسیا. هاوکات فلیک بە روونی جەختی لەوە کردەوە کە نایەوێت لەژێر هیچ بارودۆخێکدا لەدەستی بدات.

دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکەی لە جیرۆنا، گارسیا تووشی ساتێک لە دوودڵی بوو و لە میرکاتۆی زستانەی رابردوودا بیری لەوە دەکردەوە بە خواستن بڕوات، دوای ئەوە فلیک بەمانەوە رازی کرد، پاشان لە رێگەی ئەو خولەکانەی لەم وەرزەدا بەدەستی هێنان متمانەی پێ بەخشی، کە ئەمەش وای لێکرد ببێتە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتیی تیپەکە.
 
سەرەڕای ئەوەی پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بەباشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام هاتنە سەر هێڵی پاریس سانجێرمان بووە هۆی دواخستنی، بەڵام ئێستا دۆسێیەکە بەرەو رێڕەوە سروشتییەکەی گەڕایەوە، چاوەڕواندەکرێت دیاریکردنی وادەی واژۆکردنی فەرمی بەمزوانە رابگەیێنریت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە