هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی دەردەشاهانە کامانەن ؟
2025-10-01
60 جار خوێنراوەتەوە
نەخۆشی دەردەشاهانە جۆرێکی باو و ئاڵۆزی هەوکردنی جومگەکانە کە تایبەتمەندە بە هێرشی کتوپڕ و ئازاری توند و ئاوسان و سووربوونەوە، کە ئەگەر رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین لە خۆراکەکەتدا هەبێت لەوانەیە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی دەردەشاهانە زیاتربێت.
نەخۆشی دەردەشاهانە چۆن دروست دەبێت؟
دەردە شاهانە بەهۆی حاڵەتێکەوە دروست دەبێت کە ترشی یوریک زۆر لە جەستەدا هەبێت ، کاتێک ترشی یوریک لە جەستەدا زۆر بێت، کریستاڵەکانی ترشی یوریک دەتوانن لە جومگەکانی ناو جەستەدا کۆببنەوە.
هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی دەردەشاهانە چییە؟
بەهۆی زۆر خواردنی گۆشت و ئەو خۆراکانەی پرۆتینیان زۆرە.
ئەم هۆکارانە ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی دەردەشاهانە زیاد دەکات:
1- ڕەگەزی نێر ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
2- قەڵەوی.
3- هەبوونی هەندێک حاڵەتی تەندروستی، لەوانە:
- بەرزی فشاری خوێن.
- نەخۆشی شەکرە.
- خراپی کارکردنی گورچیلە.
چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
لە ڕێگەی پشکنینی ترشی یوریک.
|